هەتاکەی ژیان دەمێنێتەوە لەسەر زەوی

                                      هەتاکەی ژیان دەمێنێتەوە لەسەر  زەوی  


ژیانی گیانداران لەزەویدا پێش ملیۆنەها ساڵ دەستی پێکردوە! بەدیاری کراوی دوای ساردبونەوی زەوی وەدروست بونی ئاو .کاتیک  یەکەم  بەکتریا دروست بوو  تائەو ئاژەڵانەی کەوائەمڕۆ دەیان بینین .ئەم گیان لەبەرانە لەهەر چوارئاڕاستەکەی زەویەوە گەشەیان کردوە . تا مرۆڤ پەیدابوو وە مرۆڤ پەرەیسەندوو تاگەیشتوە بەم ئاستەی  ئێستا . بەڵام پرسیارەکە لێرەوە دەسپێدەکات  ئایە تاکەی زەوی دەژێتوو لەناو ناچێ؟ لەوانەیە زۆربەتان بیزانن کە خۆری ئێمە ئەستێرەیەو وە ئەستێرەش تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە وەلەناودەچێ تەمەنی ئەستێرەکەی ئێمە دوای پێنج ملیار ساڵی داهتوو   کۆتا هایدرۆجین دەسوتێنێ بۆیە  گەورەدەبێت  تادەبێت بە( زەبەلاحی سور) کە  کێشکردنی خۆر  زۆردەبێ وە  هەسارەکانی عەتارو زوهرە ڕادەکێشێتوو لەناویان دەبات




ئەمە دەبێتە هۆی كارەسات بۆ ڕووەک وگیاندارنی سەر زەوی  بەڵام لەم کاتەدا ژیان لەسەرزەوی نەماوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی وە تیشکی خۆر هەربۆیە لەڕاستیدا ئێمەی مرۆڤ تەنها یەک ملیارساڵمان لەپێشماوە بۆ ئەوەی خۆشی وژیان لەسەر زەوی بکەین دوای یەک ملیارساڵ بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرمی زەوی  زەریاکان دەکوڵێن  وە بەرگەهەوای زەوی تەنک دەبێتەوە ئاگر لە دارستانەکان و چیاکان هەڵدەگیرسێ وەگرکانەکان دووبارە جۆشدەبنەوە  وە لەناوجەرگی خۆردا  بەهۆی بەرزبوو نەوەی پلەی گەرمی وە  پەستانی زۆر  هایدرۆجین دەگۆڕێ بۆ هیلیۆم وەلەهەر یەک تەندا کەخۆر ماددەکانی دەسوتێنێ خۆر گەورەتر دەبێ وە چڕی و گەرمی زیاد دەکات وە لەیەک ملیارساڵی داهاتوو ئەو وزەیەی کە زەوی لەخۆرەوە وەریدەگرێ  بەرزدەبێتەوە وەزیاد دەکات بۆ لە ٪١٠  وە لەوانیە ئەم ڕێژەیە زۆردیارنەبێ  لە لای مرۆڤ بەڵام دەبێتەهۆی بەرزبوو نی پلەی گەرمی  زەوی و تێکچونی بەرگەهەوای زەوی




وەلەو کاتەدا هەموو سەهۆڵی بەستەڵەکەکان دەتوێتەوێنەوە  ئاوی زەوی دەکوڵێ هەربۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونی زەوی بەشێوەیەکی  سامناک  وەهەڵمی ئاو دەبێتە هۆی زیاترگەرم کردنی زەوی وەپچڕاندنی چینەکانی زەوی وە بەرگە هەوای زەوی کاربۆنی تێدا نامێنێ بەهۆی دابەزینی کاربۆن لەهەوادا بۆیە زەوی لە.وکاتەدا دەبێتە دۆزەخێک بۆ ژیان .. دەتوانین بڵێین پرەسەندن بەپێچەوانەوە دەسپێدەکات هەمووگیاندارەکان دەمرن وە ڕووەکەکان دەسوتێن و لەناودەچن وەلەکۆتایدا تەنها بەکتریا دەمێنێ هەموومان دەزانین  بەرزبونەوەی پلەی گەرمی  دەبێتەهۆی  مردنی بونەوەرەکانی سەرزەوی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاوی ژێر زەوی دەمێنێتەوە وە بەکتریکان دەژێنێ بۆ ملیارها  ساڵی داهاتوو



ئەگەر مرۆڤەکان لە داهاتودا  ڕزگاریان نەبوو باشە ڕێگایەک  هەیە بۆڕزگاربوون لەم کارەساتە؟ کاتێک پلەی گەرمی خۆر زیاد دەکات ئەوکاتە زەوی نەشیاو دەبێ بۆژیان  وە پلەی گەرمی هەسارەکانی تر زیاد دەکات  لە گەلەستێرەکەمان وە هەرلەوکاتەدا سەهۆڵەکانی بەستەڵکەکانی هەسارەکانی تر وەک زوحەل  دەتوێنەوە لەدۆخی ڕەقی بۆ شلی  لەوکاتەدا  شوێنیکی  گونجاوە بۆژیان لەسەری بۆ مرۆڤ ...لەئەگەری زۆردا شارستانی مرۆڤ لەداهاتودا گەشت بکەن بۆ هەیڤەکانی زوحەل يان ئەگەری ئەوە هەیە  دوای ملیۆنەها ساڵی داهاتوو مرۆڤ بە ئاستێک پێشبکەوێت بتوانێ زەوی بگوازێتەوە لەگەردووندا وە ئەمەش کارێکی ئەستەم نیە بۆ گیان لەبەرانێکی  وەك 


مرۆڤ کەتوانای فێربوو نی خودکارانە یان هەیە بۆیە لەوانەیە نەوەی پێشکەوتۆکانی مرۆڤ لەداهاتودا  جێگای زەوی لەگەردوندا بچەرخێنن بۆ ئەوەی  بەڕێگایەکی تردا وەدوور  بکەونەوە لەخۆر.... وە بەجوڵانەوەی زەوی وەدورکەوتنەوەی لەخۆر زەوی پلەی گەرمی خۆی ڕادەگرێ بێگومان ئەمە کارێکی زۆر گرانە وە هەرهەڵەیەکی بچوک بەسە بۆ ئەوەی زەوی بیبەستێ لەدورکەوتنەوە لەخۆر وە گۆڕینی ڕێڕەوی زەوی بەڵام هیچ دودڵیەکی ناوێ  چونکە جارێ زەوی یەک ملیار ساڵی لەپێشماوە  بۆئەوەی  کارەساتە گەورەکە ببینێ بۆیە  وڵاتە زەبەلاحەکان وەک ئەمەریکا و چین و ولایەتە یەگرتۆکانی ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدەن کەشارستانیەتێکی تر لەسەر هەسارەکانی تر جێگیربکەن بۆ ئەوی مرۆڤ لەناونەچێت.

Comments

Popular posts from this blog

  فیلم کارتۆنی ئینگلیزی دۆبلاژکراوی کوردی (The Pirate Fairy) بە کوالیتی HD ببینن

Ways to solve the problem of USB ports do not work in the laptop